له سوه‌یدای سووریا 40 كه‌س كوژران
داعش گه‌وره‌ترین هێرشی ئه‌نجامدا

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له شاری سوه‌یدای باشووری سووریا، 40 كه‌س كوژراوون و ژماره‌یه‌كیشیان هاووڵاتی سڤیلن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 25/7/2018دا، 40 كه‌س كوژراوون، جگه له‌وه‌ی 26 كه‌سیان چه‌كداری سه‌ر به رژێمی سووریا بوون، ئه‌وانی دیكه‌یان سڤیلن، به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه‌و 30 كه‌سی دیكه‌ش به‌و هۆیه‌وه بریندار بون".
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاتر ببن و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری 3 ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له شاری سوه‌یدا و چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر روویانداوه.
ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه به گه‌وره‌ترین هێرشی خۆكوژی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو ناوده‌برێن كه رێكخراوی داعش دوای له ده‌ستدانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان ئه‌نجامی داوه.