ئەمەریکا تەواوی تانکەکانی دەکاتە رۆبۆت
"پێویستیان بە سەرباز نییە وتەنها ئاراستە دەکرێن"

K24 - ههولێر:
سوپای ئەمەریکا لە پڕۆژەیەکی نوێیدا تەواوی تانکەکانی دەکاتە رۆبۆت و لە رێگای ئامێری تایبەتەوە دەخرێنە مەیدانی جەنگەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سپۆتنیکی رووسی، تانکەکانی ئەمەریکا پێکبەست دەکرێن لەگەڵ سیستەمێک کە پرۆگرام و ئامێری تایبەت بەخۆیان هەیە، بەمەش تاکتیکی بەکارهێنانی سوپای ئەمەریکا بۆ بەکارهێنانی تانکەکانی لە کاتی جەنگدا دەگۆڕێت.
پاول والیس، سەرنووسەری گۆڤاری لارجی تەکنەلۆژی ئەمەریکی، لەو بارەیەوە بە سپۆتنیکی گووت: "سیستەمەکە سەربەخۆ دەبێت و مەبەست لێی کەمکردنەوەی قوربانی جەنگە".
والیس پێشی وایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵدەدات لە ئامێر و پێداویستییە سەربازییەکانی پێشکەووتوترین تەکنەلۆژیا بەکاربهێنێت، رەنگە ئەو پرۆژانەش، "ملیۆنەها سیستەمی جیاوازیان تێدا بەکاربێت".
هاوشێوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ئەو تانکانە چیدی پێویستیان بە سەرباز و لێخوڕ نییە، بەڵکو لە رێگای سیستەمێکی پێشکەوتوو لە دوورەوە ئاراستەدەکرێن.
سوپای ئەمەریکا بە بوونی دوو ملیۆن و 363 هەزار و 675 سەربازی چالاک، بودجەی 587 ملیار دۆلار، 5 هەزار و 884 تانک، 13 هەزار و 762 فرۆکەی جەنگی، 70 ژێر دەریایی و 19 فرۆکەی بارهەڵگر خاوەنی زەبەلاحترین سوپای جیهانە.
H.J