دوای مانگگیرانی سه‌ده زه‌وی ژووانی له‌گه‌ڵ مه‌ریخ هه‌یه
ئه‌مڕۆ زه‌وی و مه‌ریخ له یه‌كتری نزیكده‌بنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/7/2018 دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونیی ناوازه ده‌بینرێت و هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به ئه‌ندازه‌یه‌ك له هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیكده‌بێته‌وه كه زاناكان له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو نه‌یانتوانیووه تۆماری بكه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی باسیكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ساره‌ی مه‌ریخ له كاتژمێر هه‌شت به كاتی گرینچ له دووری 57.59 ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه ده‌جووڵێته‌وه. به‌وه‌ش له پاش ساڵی 2003 تا ئێستا هه‌ساره سووره‌كه و هه‌ساره‌ی زه‌وی وه‌ك ئه‌مڕۆ له یه‌كتری نزیكنه‌بوونه‌ته‌وه".
زانایان ده‌ڵێن: "نزیكترین ماوه‌ی نێوان مه‌ریخ/ مارس و زه‌وی پێش 60 ساڵ تۆماركراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێته نزیكترین ماوه‌ی نێوان دوو هه‌ساره‌كه و تا ئه‌یلوولی ساڵی 2035 جاریكی دیكه هێنده له یه‌كتری نزیكنابنه‌وه.
له رۆژی 27ـی ته‌مووزدا كاتێك زه‌وی به‌نێوان مانگ و خۆردا تێپه‌ڕی، مه‌ریخ هاته ناوچه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر زه‌وی وه‌ستایه‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته بوو كه درێژترین مانگگیرانی سه‌ده روویدا و نزیكه‌ی 6 كاتژمێر درێژه‌یكێشا.
زاناكان ده‌ڵێن: "ئێستا له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ گه‌رده‌لوولێكی خۆڵینی به‌هێز به‌ته‌وای رووی هه‌ساره‌كه‌ی داپۆشیوه و له رێگه‌ی تێلسكۆپه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌شوهه‌وای مه‌ریخ زۆر خۆڵاوی و ته‌مومژاوییه.