نرخى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خرێت
به گوێره‌ی ئه‌و میكانیزمه نرخ دیاریی ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه، بڕیاره نرخی ئه‌مپێری مۆلیده، له‌مه‌ودوا یه‌ك بخرێت و به گوێره‌ی میكانیزمێكی نوێ نرخه‌كان دیاریی بكه‌ن.
به گوێره‌ی كۆنووسه‌كه، شه‌ش خاڵ بۆ دیاریكردنی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده دانراوه، كه داتابه‌یسێك ده‌بێت بۆ نووسینی بڕه‌كانی كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، جگه له نرخی گاز و سووته‌مه‌نی.
وه‌ك له كۆنووسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پێویسته نرخی كاره‌با له هه‌ر چوار پارێزگا وه‌كو یه‌ك بن و به پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆلیده‌كان به‌رپرس ده‌بن.
بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌ك له كۆنووسه‌كه‌دا هاتووه، له مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر سێ مانگ جارێكیش لێژنه‌ی باڵای پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه.

ا. م