گه‌رده‌لوولێكی موگناتیسی له خۆره‌وه به‌ڕێوه‌یه
به‌مزووانه ده‌گاته زه‌وی و شاره‌زایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن

K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایانی بواری تیشیكی موگناتیسی فه‌له‌كی و خۆری سه‌ر به په‌یمانگای فیزیای مۆسكۆ رایده‌گه‌یه‌نن، گۆی زه‌وی رووبه‌ڕووی گه‌رده‌لوولی موگناتیسی ده‌بێته‌وه كه به ئاستی یه‌كه‌م "G1" ده‌خه‌مڵێندرێت و 5 پله ده‌بێت.
به گوێره‌ی پێشبینی شاره‌زایان، له ماوه‌ی نێوان 17 تاكو 21ی ئاب/ ئۆگستۆس، گۆڕانكاری له به‌رگی موگناتیسی خۆر رووده‌دات و شه‌پۆله موگناتیسییه‌كانیش ده‌گه‌نه گۆی زه‌وی.
ئه‌و گه‌رده‌لووله موگناتیسیه، كه به ئاستی یه‌كه‌م ده‌خه‌مڵێندرێت، كاریگه‌رییه‌كی كه‌می له‌سه‌ر سیسته‌می وزه و كۆنتڕۆڵكردنی مانگه ده‌ستكرده‌كان ده‌بێت له بۆشایی ئاسمان، هاوكات گزنگیش له ئاسمانی جه‌مسه‌ره‌كان له‌سه‌ر هێلی پانی 60 و به‌رزتر به دیار ده‌كه‌وێت.
به‌ركه‌وتنی زه‌وی به‌و شه‌پۆله موگناتیسیانه، به رووداوێكی ده‌گمه‌ن دانانرێت و به گشتی ئه‌و دیارده‌یه كاتێك رووده‌دات، كه چالاكی خۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازبوونی بواری موگناتیسی خۆر و توانا پاراستنی پلازمای ده‌وروبه‌ری له‌ده‌ستده‌دات، به‌مه‌ش خێرایی و چڕی ئه‌و ماددانه له خۆره‌وه ده‌رده‌چێت زیاتر ده‌بن و ده‌گه‌نه زه‌وی.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م