به ڤیدیۆ.. پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا بارمته‌یه‌ك و رفێنه‌ره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌كوژن
18 گوللـه‌یان پێوه‌ده‌نێن

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی لۆس ئه‌نجێلس، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به پرۆسه ئه‌منییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا بارمته‌یه‌ك به رفێنه‌ره‌كه‌یه‌وه به ته‌قه‌ی پۆلیس ده‌كوژرێن.
رووداوه‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو روویداوه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس زانیاری له باره‌ی پیاوێكی چه‌كدار به‌ده‌ست گه‌یشت، به‌ناوی (گێلیرمۆ پێرێز)، ته‌مه‌ن 30 ساڵ، كه له بنه‌ڕه‌تدا لاتینییه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ئه‌و پیاوه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی به چه‌قۆ برینداركردووه و به چه‌قۆكه‌یه‌وه له‌ناو شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕێته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، پۆلیسه‌كان ده‌چنه شوێنه‌كه، سه‌ره‌تا داوا له تۆمه‌تباره‌كه ده‌كه‌ن، چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی، كه چه‌قۆیه فڕێ بدات و گوێڕایه‌ڵی رێنماییه‌كان بێت، به‌ڵام پیاوه‌كه ده‌چێته دواوه و ره‌تیده‌كاته‌وه چه‌قۆكه فڕێبدات.
وه‌ك له‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه به كامێرای سینگی ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیس تۆماركراوه، ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا چه‌ند گوللـه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه ئاراسته‌ی پیاوه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و پیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه و ژنێك وه‌ك بارمته ده‌گرێت.
ژنه‌كه ناوی (ئه‌لیزابێست تۆلیسن)، ته‌مه‌ن 49 ساڵه، به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و نه‌یتوانیوه رابكات.
له‌و كاته‌ی پیاوه‌كه ده‌یه‌وێت به چه‌قۆكه‌ی سه‌ری ببڕێت، پۆلیسه‌كان ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 18 گوللـه‌ی پێوه ده‌نێن و ده‌یكوژن، له‌و ژماره‌یه‌ش دووانییان به‌ر جه‌سته‌ی ژنه‌كه كه‌وت و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌ش به دووه‌م رووداوی كوژرانی بارمته و رفێنه‌ره‌كه‌ی داده‌نرێت له ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی رابردوو.
ا. م