پارێزگاری به‌سره ره‌خنه له مۆلیده كوه‌یتییه‌كان ده‌گرێت
"به‌كارهاتوونه و سووته‌مه‌نیشیان زۆر ده‌وێت"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و مۆلیدانه‌ی له كوه‌یته‌وه وه‌كو هاوكاری پێشكه‌ش به عێراق كراون، به‌كارهاتوونه و سووته‌مه‌نیشیان زۆر ده‌وێت.
له كاتی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره و پارێزگاكانی باشووری عیراق، ده‌وڵه‌تی كوه‌یت بڕیاری هاوكاریكردنی حكوومه‌تی عێراقی دا و چه‌ندین مۆلیده‌ی بۆ دابینكردنی كاره‌بای پێویست بۆ به‌سره نارد، به‌ڵام ئێستا پارێزگاری به‌سره ره‌خنه له هاوكارییه‌كانی كوه‌یت ده‌گرێت.
ئاژانسی "ئه‌ین نیوز"ی عێراقی، لێدوانی پارێزگاری به‌سره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با رێككه‌وتین بۆ ته‌رخانكردنی دوو له‌و مۆلیدانه‌ی له‌لایه‌ن كوه‌یته‌وه ره‌وانه كراون بۆ به‌سره، یه‌كێكیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دری فێركاری و ئه‌وی دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی به‌سره".
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه‌كه‌ی پارێزگاری به‌سره، ته‌واوی مۆلیده‌كان ته‌نها بۆ به‌سره نییه، به‌ڵكو بۆ به‌شێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیشه.
رۆژی 23ی مانگی رابردوو، 17ی مۆلیده له كوه‌یته‌وه گه‌یشته ده‌روازه‌ی سنووری سه‌فوان و تا ئێستاش له‌وێ وه‌ستاون و ئیداره‌كه‌ی خاڵه سنوورییه‌كه‌ش چاوه‌ڕێی نووسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه بۆ قه‌بووڵكردنی ئه‌و هاوكارییانه به‌ڵام تا ئێستا به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه.
مۆلیده‌كان له‌لایه‌ن كوه‌یته‌وه وه‌ك هاوكاری دراون به عێراق، هه‌ر یه‌كێكیشیان توانای دابینكردنی 2 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه.
ا. م