عێراقییه‌كان په‌نا بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌به‌ن
له داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتیدا عێراقییه‌كان به پله‌ی دووه‌م دێن

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌و وڵاته كردووه، مانگی تهمووز به‌راوورد به مانگی حوزه‌یران زیادیكردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له مانگی ته‌مووزدا 15 هه‌زار و 199 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان پێشكه‌شی دامه‌زراوه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ریی فیدراڵی كردووه، به‌راوورد به مانگێك پێشتر 14.7% زیادیان كردووه، چونكه له مانگی حوزه‌یراندا 13 هه‌زار و 354 كه‌س و له مانگی ئایاردا 12 هه‌زار و 494 كه‌س داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه سوورییه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و مانگی ته‌مووزیش هه‌ر ئه‌وان زۆرینه بوون و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار و 786 كه‌س، پاش ئه‌وان عێراقییه‌كان دێن و له‌و مانگه‌دا هه‌زار و 415 عێراقی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌و وڵاته كردووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ئه‌وروپادا گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی به ریوشوێنهكانی وه‌رگرتنی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیدا بچنه‌وه‌و توندی بكه‌ن.