"هاوه‌ڵزاوای مام یه‌كێكه له كاندیدان و تاكه پاڵێوراو نییه"
"كاندیدی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و گوته‌بێژی ئه‌و حزبه، رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا هیچ بڕیارێكی كۆتایی بۆ كاندیدكردنی محه‌مه‌د سابیر، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی عێراق نه‌دراوه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، فوئاد مه‌عسووم چانسی زۆره بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" راپۆرتێكی بڵاوكردووه و له زاری گوته‌بێژی یه‌كێتییه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌تا ئێستا هیچ كاندیدێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نییه و ئه‌وه‌ی باس له كاندیدكردنی محه‌مه‌د سابیر ده‌كرێت، ئه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتییه‌وه كاندید كراوه، كه وه‌ك هه‌ر ئۆرگانێكی دیكه‌ی یه‌كێتی كار ده‌كات، به‌ڵام هێشتا ئۆرگانی دیكه ماون دوا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
سه‌عدی پیره ده‌شڵێت: "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، تا ئێستا له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه گفتوگۆی له باره‌وه نه‌كراوه و ئه‌و دووانه‌ش سه‌رپشكن له دیاریكردنی كاندید بۆ ئه‌و پۆسته".
گوته‌بێژی یه‌كێتی بۆ رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: "دكتۆر محه‌مه‌د سابیر یه‌كێكه له كاندیده‌كان، هاوكات سه‌رۆكی ئێستا دكتۆر فوئاد مه‌عسووم، ئه‌ویش چانسی زۆره بۆ كاندیدی پۆسته‌كه".
ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، رۆژی 3ی ئاب، كاندیدكردنی محه‌مه‌د سابیری هاوه‌ڵزاوای مام جه‌لال بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یاند.
میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتیله زاری عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری كوردستان و برای محه‌مه‌د سابیر، بڵاوییانكرده‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتییه‌وه، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی محه‌مه‌د سابیر، كاندیده بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
ا. م