به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڤه‌نزوێڵا ده‌ڵێت: شكستمان به هه‌وڵه‌كه هێنا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڤه‌زوێڵا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای ئه‌و وڵاته، توانیویانه ته‌شویش بخه‌نه سه‌ر ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه "درۆن"ه‌ی كه بۆمبه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو تا نه‌توانرێت چیدیكه له دووره‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێت و بگاته شوێنی مه‌به‌ست.
دوێنێ له میانی رێوڕه‌سمی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بچووكه‌وه، كه بۆمبێكی پێوه به‌سترابوو، هه‌وڵی تیرۆركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا درا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا و بۆمبه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته نزیكی شوێنی مه‌به‌ست، ته‌قێندرایه‌وه.
نیستۆر ریڤینرۆل، وه‌زیری ناوخۆی ڤه‌نزوێلا رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمی ته‌كنیكی تایبه‌ت له سوپای ئه‌و وڵاته، ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كه‌یان گۆڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی مادۆرۆ دووربكه‌وێته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا، كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڤه‌نزوێڵا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، درۆنه‌كه له ئاسمان وه‌ستاوه و چیدیكه ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ئاماژه‌یان بۆ كردووه، ئه‌وان توانیویانه ته‌شویش بخه‌نه سه‌ر ئامێره‌كه و چیدیكه كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت.
Momento en el que explota el dron en la Av. bolivar de Caracas pic.twitter.com/fsmh4Iw2zx
— Miguel H Otero (@miguelhotero) August 5, 2018
چركه‌ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه
ساتی هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنی، مادۆرۆ له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی پارێزگاری لێده‌كرێت
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م