سزاكانی سه‌ر ئێران چوونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
تره‌مپ هۆشداری ده‌داته كۆمپانیاكانی جیهان

K24 - هه‌ولێر:
سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/8/2018 چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك كه‌رتی ئابووری و ژیاریی ئێران ده‌گرێته‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران كۆتوبه‌ند ده‌كات و تا درووستبوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت درێژ ده‌كێشێت.
به‌رپرسه باڵاكانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئامانجی ئه‌وه‌یه زیانی زیاتر له ئابووری ئێران بدات به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆژی دووشه‌ممه فه‌رمانێكی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه له توانایدایه ژماره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش پاش سێ مانگ دێت له كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه.
تره‌مپ گووتی: "سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه تا ئه‌وپه‌ری فشار له‌سه‌ر ئابووری ئێران درووستبكات و هێشتا له‌سه‌ر بۆچوونی خۆمانین كه رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 تایبه‌ت به سڕكردنی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئیران به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكان، رێككه‌وتنێكی ترسناك و تاكلایه‌نه بووه".
له‌و به‌یاننامه‌ی به‌ناوی سه‌رۆكه‌وه بڵاوكرایه‌وه هاتووه: "ئه‌و رێككه‌وتنه رێگه‌ی بۆ ئێران خۆشكرد پاره‌یه‌كی زۆری بۆ بچێت، به‌ڵام تاران ئه‌و پارانه‌ی له بره‌ودان به ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رج ده‌كات".
تره‌مپ هۆشداریی داوه‌ته ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئابووری ئێران و گوتوویه‌تی: "ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره به‌هۆی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانه‌وه".
لە لایەكی دیكەوە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ رایانگەیاندووە، ئەمریكا بەرەیەكی لە 20 وڵات پێكھێناوە، بە مەبەستی سەرخستن و جێبەجێكردنی وردی گەمارۆ نوێیه‌كانی ئەمریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا.
دوێنێ ترەمپ گەمارۆكانی سەر ئێرانی واژۆ كرد و لە كاردانەوەشدا سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمریكا لەو سزایانە پەشیمان دەبێتەوە.