چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌م ناوچه كوردستانییانه ده‌كشێنه‌وه
داوای جێگیركردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای رووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی شنگال، زوممار، و ره‌بیعه جێگیركران، ئێستاش به‌شێكی زۆر له‌و هێزانه ده‌كشێنه‌وه.
دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش، ئیداره‌ی شنگال و كوردانی ئێزدی داوا ده‌كه‌ن، به زووترین كات هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانیان جێگیر بكرێن و هۆشداریش له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له زوممار، داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات هێزی پێشمه‌رگه له‌و شوێنانه جێگیر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی داعش دزه نه‌كاته‌وه ناوچه‌كانییان.
ا. م