"حكوومه‌تی داهاتوو به‌رگه‌ی شه‌ش مانگ ده‌گرێت"
دوای ئه‌و ماوه‌یه ده‌ڕووخێت

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د سه‌یهوود، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێشبینی ده‌كات حكوومه‌تی داهاتوو، ته‌نها شه‌ش مانگ به‌رگه بگرێت و و دواتر به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان بڕووخێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ وێبسایتی "مه‌علومه"ی عێراقی ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی داهاتوو زۆر لاواز ده‌بێت و ناتوانێت شه‌ش مانگیش خۆی به‌رامبه‌ر ناكۆكییه سیاسییه‌كان بگرێت، به‌هۆی به‌ش به‌شێنه‌ی كوتله‌كان ده‌كه‌وێت".
روونیشی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی نزیكی ژماره‌ی كورسی كوتله سیاسییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌رگای ململانێ و قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه حكوومه‌تی داهاتوو و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریشی بنیات ده‌نرێت كۆتایی دێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كوتله سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تی به‌ش به‌شێنه و تایه‌فی پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن وه‌كو ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه، كه دووچاری كێشه‌ی زۆر بووه و زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانی له‌سه‌ر كار لادران.
سه‌یهوود ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه، "باشترین كار" پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسییه، كوتله‌یه‌كی گه‌وره حكوومه‌ت پێكهبنێنێت و كوتله‌كانی دیكه‌ش ببنه ئۆپۆزیسیۆن.
ا. م