ئه‌ڵمانیا به‌مشێوه‌یه "چیرۆكی په‌نابه‌ران" له دادگا ئاشكرا ده‌كات
دادوه‌ران ده‌زانن په‌نابه‌ران چیرۆكی هه‌ڵبه‌ستراو داده‌ڕێژن

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا دووچاری ده‌بن، چۆنیه‌تی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتییه، به‌تایبه‌تیش كاتێك كه‌یسه‌كه‌یان پێشكه‌ش به دادگای تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، به هۆی پێدانی هه‌ندێك زانیاری هه‌ڵه، ناتوانن هیچ شتێك به‌ده‌ست بهێنن.
وێبسایتی "دۆیچه ڤێله"ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، 43%ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه و به‌بێ كه‌سوكاریان له ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، زانیاری هه‌ڵه و دژ به‌یه‌ك ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش له رووی ته‌مه‌ن و ناوییانه‌وه، له پێناو ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاسانتری له‌گه‌ڵ بكه‌ن و بتوانن سوود له تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پرۆسه‌ی خوێندن وه‌ربگرن.
پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی ویلایه‌تی باكووری راین، بۆ وێبسایتی فۆكه‌سی ئه‌ڵمانی گوتی: "ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ترسه‌وه نییه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر درۆ، به‌ڵكو له پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی زیاتره".
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته ئه‌ڵمانییه، هه‌ندێك له دادوه‌ران له دادگاكان زۆر به ئاسانی ده‌توانن ئه‌و چیرۆكه‌ی په‌نابه‌ره‌كه له چوارچێوه‌ی كه‌یسه‌كه‌یدا درووستی كردووه، راسته‌قینه نییه و هه‌ڵبه‌ستراوه.
یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی گوته‌كانی داواكار
یان بیرگمان، شاره‌زای ئه‌ڵمانی له یاسای په‌نابه‌رێتی ئه‌وروپا، كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ داواكارانی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كات، بۆ رۆژنامه‌ی "شپیگل پڵه‌س"، رایگه‌یاند، له كاتی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی گوته‌كانی داواكار ده‌زانن درۆ ده‌كات، جاری وا هه‌یه شه‌وێكی ته‌واو بیر له‌و قسانه‌ی ده‌كه‌نه‌وه كه داواكار كردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ بڕیارێكی گونجاوی له باره‌وه بده‌ن.
روونیشی ده‌كاته‌وه، بیره له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئایا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گوتانه‌ی یه‌كناگرنه‌وه مافی مانه‌وه‌ی پێ بده‌ن و بیپارێزن یان نا، هاوكات هه‌وڵیشیان داوه به خێرایی بڕیاری كۆتایی خۆیان بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌له‌كردنه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جۆری بڕیاره‌كه هه‌بێت.
دووباره‌بوونه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی پێشوو
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، یه‌كێك له نیشانه‌كانی دیكه‌ی ده‌ركه‌وتنی ناڕاستگۆیی په‌نابه‌ران، دووباره‌كردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی پێشووه كه له په‌نابه‌رانی دیكه گوێیان لێبووه و هه‌مان ورده‌كاری دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه بێرگمان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژێكیان یه‌كێك له په‌نابه‌ران، هه‌مان چیرۆكی به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانه‌وه كه هی په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی پێشووتر بووه، ئاماده‌كردووه و وه‌ك كه‌یس پێشكه‌شی كردووه.
پێدانی زانیاری هه‌ڵه له باره‌ی ته‌مه‌ن و وڵات
هه‌ندێك له په‌نابه‌ران، زانیاری درووست له باره‌ی كه‌سێتییه‌وه نادركێنن، وه‌كو ته‌مه‌ن و ئه‌و وڵاته‌ی لێیه‌وه هاتوون.
بێرگمان راشیگه‌یاندووه، ئێستا نووسینگه‌ی فیدرالی بۆ كۆچ و كۆچبه‌ران، بۆ دڵنیابوونه‌وه له باره‌ی زانیاری كه‌سی، رێكاری دیكه ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ش مافی به‌خۆی داوه پشكنینی مۆبایله تایبه‌ته‌كه و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی بكات، هاوكات نووسینگه‌ی فیدرالی بۆی هه‌یه زانیارییه كه‌سییه‌كان له باره‌ی پهنابهرهكهوه بداته پۆلیس.
له پێناو دڵنیابوونه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی په‌نابه‌ران له دادگا ده‌یكه‌ن، یان بێرگمان ده‌ڵێت: "پێویسته دادوه‌ران ئاگاداری وه‌رگێڕه‌كان بن له دادگا، چونكه هه‌ندێكجار وشه‌كان ده‌گۆڕن و شتێك ده‌ڵێن كه په‌نابه‌ره‌كه نه‌یگوتووه".
ئه‌و شاره‌زا ئه‌ڵمانییه دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، نابێت دادوه‌ر تووڕه بێت و سووكایه‌تی به قسه‌كانی داواكاره‌كه بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن داواكارانهوه درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
بێرگمان ئاماژه به به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركه‌كه‌یان "زۆر گه‌وره‌یه"، چونكه ئه‌و كاره‌یان به واتای "ژیان و مردن" دێت بۆ هه‌ندێك له په‌نابه‌ران.
ا. م