پارێزگاری "سه‌پێندراوی كه‌ركووك" سیخوڕی به‌سه‌ر چالاكوانانه‌وه‌ ده‌كات

به‌ڵگه‌نامه‌كان ببینه‌.. به‌ نهێنی ناوه‌كانی داوه‌ته‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی نهێنی كه‌ واژۆی راكان جبووری، "پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك"ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی دژه‌ تیرۆری عێراقی كراوه‌، زانیاری له‌ باره‌ی چه‌ند چالاكوان و رۆژنامه‌وانێكی كه‌ركووك ئاشكرا كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كارییان له‌سه‌ر بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌، چالاكوانان و رۆژنامه‌وانانی كه‌ركووك، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سیخوڕیان به‌سه‌ر كراوه‌ و به‌ ورووژاندنی رای گشتی تۆمه‌تبار كراون، هاوكات ناوونیشان و شوێنی كاری ته‌واوی ئه‌و چالاكوانانه‌ی بۆ دژه‌ تیرۆری عێراقی ئاشكرا كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ش، ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌وانانه‌، له‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركووكن و كورد و عه‌ره‌بیشی تێدایه‌، هه‌ندێكیان شوێنی كار و ژماره‌ی مۆبایلیشیان ئاشكرا كراوه‌.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه‌ تێیدا به‌ رێككه‌وتنی ژێر به‌ ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرا و پارێزگاری شه‌رعی و هه‌ڵبژیردراوی كه‌ركووكیش لادرا.

نووسراوه‌ نهێنییه‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك
نووسراوه‌ نهێنییه‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك
نهێنییه‌كان له‌ باره‌ی چالاكوان و رۆژنامه‌وانانی كه‌ركووك
نهێنییه‌كان له‌ باره‌ی چالاكوان و رۆژنامه‌وانانی كه‌ركووك

ا. م

Fly Erbil Advertisment