عێراق و ئێران و توركیا له‌سه‌ر پرسی سنوور رێككه‌وتن
له توركیا كۆبوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وڵاتانی عێراق، ئێران و توركیا له‌سه‌ر پرسێكی هه‌ستیاری هاوبه‌شی نێوانییان رێككه‌وتوون و له‌مه‌ودوا كار بۆ سه‌قامگیری سنووره‌كانییان ده‌كه‌ن.
قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوتا توركی و ئێرانییه‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه و بۆ سه‌قامگیركردنی سنووره‌كانی رێككه‌وتوون.
ئه‌عره‌جی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئاشكرای كرد، له سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌نقه‌ره، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌ر سێ وڵاته‌كه ئه‌نجامدراوه، هاوكات بڕیاریشه هه‌ماهه‌نگی نێوانییان زیاتر بكه‌ن.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سنووره‌كانییان توندوتۆڵ‌تر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له به قاچاخبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و قاچاخی دیكه بگرن، كه ماوه ماوه رووده‌دات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، دوێنێ سێشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته توركیا، كه وه‌زیری ناوخۆی عێراقیش به‌شێك بوو له شانده‌كه و له‌وێ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆی توركیا و ئێران بۆ ئه‌و پرسه كۆبوونه‌ته‌وه.
ا. م