سعوودییە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ئاشکراکرد
ئەو وڵاتانەش ئاشکرادەکات کە زۆرترین حاجی بۆ مەککە ناردووە

K24 – ههولێر:
شازادە خالید ئەلفەیسەل، پارێزگای هەرێمی مەککە، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی راگەیاند و بەگوێرەی داتاکانی پارێزگار، یەک ملیۆن و 521 هەزار و 918 حاجی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی شاری مەککەیان کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، زۆربەی حاجیانی ئەمساڵ خەڵکی وڵاتانی ئەندەنوسیا، پاکستان، هیندستان، بەنگلادیش، تورکیا و ئێران بوون.
شازادەی سعودییە دەشڵێت: "بۆ گواستنەوەی حاجیان و یارمەتدانیان لەمساڵدا تەکنەلۆژیای سەردەمییانە بەکارهاتووە".
ساڵانە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، ملیۆنەها مووسوڵمان لە تەواوی جیهان سەردانی شاری مەککە دەکەن و بڕیاریشە لە وڵاتە ئیسلامییەکان رۆژی 21ی هەشت یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەبچێت.
H.J