سه‌در نێوه‌ندگیری عامری ره‌تده‌كاته‌وه
"هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی سه‌در و مالیكی ده‌درێت"
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، ئاشكرای ده‌كات، سه‌در ره‌تیكردووه‌ته‌وه هادی عامری، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی فه‌تح بؤ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نووری مالیكی نیوهندگیریان بكات.
وێبسایتی سكای پرێسی عێراقی، له زاری سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هادى عامرى سكرتێری گشتی رێكخراوی به‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، جموجۆڵێكی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌در و مالیكی ئاشت بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی سه‌در بۆ ئه‌و داوایه‌ی عامری جێگه‌ی "دڵخۆشی نه‌بووه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، دوای راگه‌یاندنی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له نێوان سائیروونی سه‌در و فه‌تحی عامری، پێویسته سه‌در و مالیكی ده‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانییان بكه‌نه‌وه كه نزیكه‌ی 10 ساڵه پچڕاوه.
گفتوگۆی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق له نێوان كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، گفتوگۆكان په‌كیان كه‌وت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێكهینانی گه‌وره‌ترین كوتله نزیكبووه‌ته‌وه.
ا. م