مالیكی و عامری كوتله گه‌وره‌كه راده‌گه‌یێنن
"كورد و سنوننه په‌یامی ئیجابیان هه‌بووه"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولهادی سه‌عداوی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح پێكدێت".
سه‌عداوی میدیاكارێكی نزیكی مالیكییه و گوتوویه‌تی: "ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌نگاوی ورد و كرده‌ی هه‌ڵگرتووه، نه‌ك ته‌نها بانگه‌شه‌ی میدیایی بێت، كار بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌ك ده‌كات پرۆژه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له خۆبگرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "زه‌مینه هه‌یه و جێبه‌جێكردنی زۆرینه‌ی سیاسی بووه‌ته دیفاكتۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له جێبه‌جێكردنی پشكپشكێنهدا ئه‌زموونی لوبنان له عێراق دووباره نه‌بێته‌وه.
روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دیاریكراوه سه‌رۆكوه‌زیرانێكی به‌ھێز دیاری ده‌كات و گفتوگۆ و رێككه‌وتن هه‌یه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوا سیاغه‌ی به‌رنامه‌كه حكومییه‌كه بكرێت و كوتله گه‌وره‌كه رابگه‌یێنرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هێزه كوردی و سوننییه‌كانیش كه له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه، په‌یامێكی ئیجابیان هه‌بووه له پێناو په‌یوه‌ستبوون به كوتله گه‌وره‌كه‌وه".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوویش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندبوو كه نووری مالیكی به‌م زووانه كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێ.