10 چەكداری حەشد و 5 سەربازی سوپای عێراق رفێندران
حەشد و سوپا سەرباز و چەكداری یەكتر دەڕفێنن
K24 - گەرمیان
شەوی رابردوو ھێزەكانی حەشدی شەعبییان 5 سەربازی سوپای عێراقیان، لە ناحییەی قەرەتەی سەر بە پارێزگای دیالە رفاندووە و لە بەرامبەردا سوپای عێراق 10 چەكداری حەشدی رفاندووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان: "دوای رفاندنی پێنج سەربازی سوپای عێراق لەبەرامبەردا سوپای عێراقیش لە گوندی عەلی سەرای، باشووری قەرەتەپە 10 چەکداری حەشدیان دەستگیركردووە و دواترھەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ھێوەرکردنەوەی گرژییەكانی نێوان سوپا و حەشد لەو سنوورە".
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەرەتە كە نەیومست ناوی بنووسرێت، بە پەیامنێری كوردستان24 راگەیاند: "تائێستا ھۆكاری گرژییەكانی نێوان سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نەزانراوە".
ھ.م