بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك کەسێك گیانی لەدەستدا

ئەفسەرێكی پۆلیسی ھاتووچۆ زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو

K24 - دھۆك

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای دھۆك كەسێك گیانی لەدەستدا.

ئازاد تەھا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆك بە کوردستان24ی راگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای بەردەڕەش لە نزیک شارۆچکەی روڤیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تویۆتا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا".

روونیكردەوە: "کە رووداوەکە بەھۆی پابەند نەبوون بە رێنمایەکانی ھاتووچۆ و تیژلێخوڕینی ئۆتۆمبێل بووە".

ئەمە لەكاتێكدا ھەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەھۆی رووداوێكی ھاتووچۆ لەسەر رێگای کەلار- خانەقین، دوو كەس برینداربوون.

ھ.م