راپۆرتێك: عێراقییه‌كان بۆ هاوسه‌رگیری "موتعه" ده‌چنه شاره پیرۆزه‌كه‌ی ئێران
"ده‌بێت ئێران چاو له سعوودیه بكات"

K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتێكی ئێرانی سه‌ر به باڵی ریفۆرمخوازه‌كان، راپۆرتێكی له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هاوسه‌رگیری "موتعه" كه له ئایینزای شیعه رێگه‌پێدراوه، بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراقییه‌كان بۆ ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.
شاری مه‌شهه‌د، ده‌كه‌وێته پارێزگای خوراسانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، به‌هۆی بوونی ئارامگای "عه‌لی كوڕی مو‌سا ره‌زا – كه ئیمامی هه‌شته‌می شیعه دوانزده ئیمامییه‌كان"ـه، به شارێكی پیرۆزی شیعه‌كان وه‌سف داده‌نرێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، به‌رپرسانی شاره‌كه رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی، خه‌رجییه‌كانی گه‌شتیارانی بیانی كه‌متربووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گه‌شتیارێكی زۆریش سه‌ردانی مه‌شهه‌د ده‌كه‌ن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاریش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه‌ی به‌های دراویش، رێژه‌ی گه‌شتیارانی عیراق بۆ مه‌شه‌ود، 90% زیادیكردووه.
له به‌شێكی ئه‌و راپۆرته‌ی ریفۆرمخوازه‌كاندا هاتووه: "ناتوانرێت نكۆڵی له‌وه بكرێت ژماره‌یه‌كی زۆر‌ی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب، كه سه‌ڵتن و به‌بێ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانییان دێنه شاره‌كه بۆ ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه دێن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مشتوموڕ و ناكۆكییه قه‌باره‌ی بوونی دیارده‌كه‌یه (هاوسه‌رگیری موتعه) نه‌ك بوون و نه‌بوونی".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كاره‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی به‌شێك له گه‌شتیاران بوونی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریییه له شوێنی مانه‌وه‌یان بكه‌نه مه‌رج بۆ ئه‌و هۆتێل و مۆتێله‌ی تێیاندا ده‌مێننه‌وه.
به‌هۆی زۆر‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ش، وایلێهاتووه له زۆرێك له هۆتێله‌كان، نووسینگه‌ی تایبه‌تی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه بكه‌نه‌وه.
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌ی نزیك له باڵی ریفۆرمخوازه‌كانی ئێران، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "له‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی ئێستا ده‌بێت بڵێین، ره‌وشی خراپی كۆمه‌ڵایه‌تی به جۆرێك شێواوه، وایلێهاتووه خزمه‌تگوزارییه سێكسییه‌كان به به‌رگێكی شه‌رعی پێشكه‌ش بكه‌ین"، كه مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری موتعه‌یه.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، باس له ده‌ردی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌شتیاره عێراقییه‌كان زۆر به ساده‌یی په‌رده‌یان له‌سه‌ر كێشه‌كان لاداوه كه پێشتر به‌و شێوه‌یه ئاشكرا نه‌بوو.
له باره‌ی زیادبوونی ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییانه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێت، پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆر له هۆتێله فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان، ره‌تییانكردووه‌ته‌وه شوێنی مانه‌وه به پیاوانی عێراقی له‌گه‌ڵ ژنانی ئێرانی بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریشیان كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیارده‌یه‌كی دیكه سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ویش به كرێگرتنی خانووی ئاساییه كه هیچ مه‌رجێكی گه‌شتیاری و ته‌ندرووستیشیان تێدا نییه و له ژێر چاودێری حكوومه‌تیشدا نیین.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خه‌به‌ر ئۆنلاینیش داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌كات، به هه‌مان شێوه‌ی سعوودیه كار بكه‌ن كه ناهێڵێت هیچ كچێكی ئێرانی به ته‌نها بچێته وڵاته‌كه‌ی، تارانیش رێگه نه‌دات پیاوانی عێراقی به ته‌نها بچنه شاره‌كه‌وه.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌شدا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، به بوونی یاساكانی "هاوسه‌رگیری موتعه" زیان به‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران ده‌كه‌وێت، پێویسته یاساكان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه‌ش دووباره پێناسه بكرێته‌وه.
ا. م