شارێكی عێراق گه‌رمترین شاری جیهانه
به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی لێ تۆماركراوه

K24 - هه‌ولێر:
شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق، له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌رمترین شار بووه و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌و شاره تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی وێستگه‌ی "بلاسێرڤیلی" تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكایه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی جیهان، له به‌سره تۆمار كراوه، به‌تایبه‌تیش فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه.
وێستگه‌كه لیستی گه‌رمترین شاره‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له دوای به‌سره، شاری ئومێدیه له ئێران دووه‌م و سێیه‌میش هه‌مه‌دان (عهبادانه) هه‌ر له ئێران، چواره‌م ناوچه‌ی گه‌رمیش فاوی عێراقه.
به گشتی گه‌رمترین شار و شارۆچكه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ده‌كه‌ونه وڵاتانی عێراق، كوه‌یت و ئێران، دوایین شاریش له لیسته‌كه، شاری سونهینهی سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مانه.
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌سره گه‌رمترین شاری جیهانه، هاوكات خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، وه‌كو كاره‌با و ئاویش كه‌مه و له مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵه‌وه خۆپیشاندان له پارێزگاكه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستاش ناوه ناوه خۆپیشانده‌ران دێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ا. م