بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شەش هاووڵاتی برینداربوون
چواریان منداڵن
K24 - گه‌رمیان:
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب هایلۆكس، له نزیك كه‌مپی زانكۆی گه‌رمیان له كه‌لار، شه‌ش هاووڵاتی برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ گه‌رمیان رایگه‌یاند، رووداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ روويداوه، لەسەر رێگای پشتێنەی کەلار نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، چوار لە بریندارەکان منداڵن و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلارکراون.
رۆژ له دوای رۆژ به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی قوربانییان زیاتر ده‌بێت و به‌رده‌وامیش هۆشداری ده‌درێته شۆفێران پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م