"ده‌وڵه‌تی یاسا له پارتی و یه‌كێتی نزیكه"
هه‌وڵی پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه ده‌ده‌ن

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: "لەگەڵ پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی له یه‌كترییه‌وه نزیکین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/8/2018 مەنسوور بعێجی، ئەندامی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی لە راگەیێندراوێکی بڵاویکردەوەو ده‌ڵێت: "هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی نزیکە و لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ ئەو لایەنانە هەیە، کە باوەڕیان بە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی هەیە"
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "لەگەڵ هەریەک لە هاوپەیمانێتی فەتح، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، له یه‌كترییه‌وه نزیکین".
ئه‌وه له كاتێكدایه هێشتا پارتی و یه‌كێتی به فه‌رمی ئه‌و زانیاریانه‌ی ناوبراویان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.