سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رووسیا جێبه‌جێ ده‌كرێت
پێشبینی سزای نوێ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "ئه‌و سزا نوێیانه‌ی واشنتن به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندوویه‌تی به‌هۆی دۆسێی سكریپاڵ، له رۆژی 27/8/2018 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له تۆماری فه‌رمیدا تۆمار كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی رووسی له زاری نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه رایگه‌یاندووه: "ئه‌و واده‌یه‌ی یاسا دیاریكردووه له رۆژی 22ـی مانگ كۆتاییهاتووه و له تۆماری فه‌رمی تۆماركراوه و پێشبینی ده‌كه‌ین رۆژی 27/8 بڵاوبكرێته‌وه‌و سزاكان بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 8/8/2018 رایگه‌یاند: "به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له مانگی ئاداری رابردوو له سالزبوری بریتانیا دژی ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هه‌واڵگریی رووسی به‌ناوی سێرگی سكریپاڵ و یۆلیای كچی مۆسكۆ سزاده‌درێت.
له سزاكانیشدا رێگه له ناردنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه ده‌گیرێت كه بۆ زیاتر له بوارێك به‌كارده‌هێنرێن و پێشبینی ده‌كرێت له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتووشدا سزای دیكه به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنرێت و بواری قه‌رزدان به دامه‌زراوه‌كانی رووسیا و ناردنی كاڵای ئه‌مه‌ریكی و دابه‌زاندنی ئاستی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ رووسیا بگرێته‌وه.