له چه‌ند بوارێكی سه‌ربازیدا رووسیا پێش ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێ
"له داهاتوودا بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته كێشه"

K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری National Interest ئه‌مه‌ریكی كه تایبه‌تمه‌نده به بواری سه‌ربازی ئاشكرایكردووه، رووسیا له 3 بواری سه‌ربازیدا كه‌وتووه‌ته پێش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ.
لایزا سامپ، گه‌وره توێژه‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكی به گۆڤاره‌كه‌ی گوتووه: "سوپای رووسیا له بواری به‌رگریی خۆپارێزی، قه‌ڵغانی سه‌ربازی به‌هاوكاریی سیستمی مووشه‌كی دوور مه‌ودا(A2 AD) و شه‌ڕی هاوبه‌ش به چه‌ك و جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و حكومه‌تی ئینته‌رنێت و توانای كۆنترۆڵكردنی كه‌وتووه‌ته پێش ئه‌مه‌ریكاوه.
سامپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دواكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له رووی سه‌ربازییه‌وه به‌راورد به رووسیا راستییه‌كه، له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ئه‌وه به روونی ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه مۆسكۆ ركابه‌ریی واشنتن ده‌كات له‌باره‌ی جیهان و پێویسته گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت. چونكه رووسیا پێشینه و توانا و سه‌رچاوه‌ی پێویستی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا هه‌یه به تایبه‌تی ئه‌وروپا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیڤلین فاركاس، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌مه‌ریكا به گۆڤاره‌كه‌ی گوتووه: "رووسیا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه خاوه‌ن توانایه‌كی باڵایه له نوێكردنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی، هه‌ر چه‌نده بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رجییه‌كی زۆریش ته‌رخان ناكات، به‌ڵكو مۆسكۆ هێزه‌كانی له بواره سه‌ره‌كییه‌كان زیاد ده‌كات وه‌ك مووشه‌كی كرۆز و سیستمی به‌رگری ئاسمانی كه چه‌ندین جار له‌وباره‌یه‌وه هۆشداریمانداوه، چونكه ئه‌و بابه‌ته كێشه‌ی گه‌وره بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا درووست ده‌كات له داهاتوودا".
رووسیا ساڵی 2008 بڕیاری په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌و چاكسازیی هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش له كۆبوونه‌ویه‌كی داخراوی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا بوو.
به‌رنامه‌كه پڕچه‌ككردنی یه‌كه و كه‌رته سه‌ربازییه‌كان له سه‌رانسه‌ری رووسیا ده‌گرێته‌وه و كۆمه‌ڵێك سیستمی جۆراوجۆر و كۆمه‌ڵگای پڕچه‌ككردنی زۆر پێشكه‌وتووی له خۆگرتووه، له نوێترین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و تانكی پێشكه‌وتوو و زریپۆش.
ته‌نها له ساڵی 2017 دا 16 كه‌شتی جه‌نگی و كه‌رتی ده‌ریاوانی پێشكه‌وتوو و 190 فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ری نوێ و 800 تانك و زرێپۆشی شه‌ڕكه‌ر و 170 سیستمی مووشه‌كی دژه فڕۆكه و 1950 بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی جۆراوجۆر و پێشكه‌وتوو به كرده‌یی خراونه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه.