به‌ره‌ی توركمانی داوای گفتوگۆ له كورد ده‌كات
داوای چاوخشاندنه‌وه به نووسینگه‌ی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنیش ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
بەرەی توركمانی له‌باره‌ی بارودۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری داوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە كوردییەكان دەكات و ده‌یه‌وێت چاو به نووسینگه‌ی كه‌ركووكی كۆمیسیۆندا بخشێنرێته‌وه.
بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی كەركووكەوە، ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی، لە پەیامێكدا داوای لە لایەنە كوردستانییەكان لە ھەرێمی كوردستان كرد، لەسەر مێزی گفتوگۆ، باس لە كێشەكانی پارێزگای كەركووك و "ناوچە كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه بكه‌ن.
ھەروەھا سەرۆكی بەرەی توركمانی داوای چاوخشاندنەوەی بە نوسینگەی كەركووكی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان كردووە، بەرلە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە بڕیارە لە كانوونی یەكەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت.