پوتن: به هاوكارى تاران و ئه‌نقه‌ره پێشكه‌وتنى به‌رچاو له سووريا به‌ديهاتووه
له بوارى ئابووريش هه‌ردوو وڵات بره‌ويان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان داوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند، به هۆى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئێران، توركيا و ئه‌مه‌ريكا پێشكه‌وتنى به‌رچاو بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا هاتووه‌ته ئاراوه.
له ميانى پێشوازيكردنى له وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى توركيا، له مۆسكۆ، پوتن گوتى: به هۆى كۆششى وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران، توركيا، وڵاتانى ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ريكا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان توانراوه هه‌نگاوى باش له پرسى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سووريا بچينه پێشه‌وه.
گوتيشى: په‌يوه‌ندييه‌كانى مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره كرۆكێكى پته‌وتريان هه‌يه و له بوارى ئابووريش هه‌ردوو وڵات بره‌ويان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان داوه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان چاوه‌ڕێى سه‌ردانى پوتن ده‌كات بۆ ئه‌سته‌نبوڵ.
بڕياره مانگى داهاتوو سه‌رۆكى وڵاتانى رووسيا، ئێران و توركيا له ئه‌سته‌نبوڵ كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى سووريا و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى ئيدلب.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر