لە رووداوێكی ھاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا و 4ی دیكەش برینداربوون

"یەكێك لە بریندارەكان منداڵە"

K24 - گەرمیان

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەلار- کفری، کەسێك گیانی لەدەستداو چوار کەسی دیكەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لەسەر رێگەی کەلار کفری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری ئۆپڵ و پیکاب کەسێك گیانی لەدەستداو چوارکەسی دیكەش برینداربوون، کە هەردوو شۆفێرەکە و سێ سەرنشین برینداربوون یەکێك لەبریندارەکان منداڵە".

پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان روونیكردووەتەوە: "ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لە رەگەزی مێ یەو لە دایكبووی ساڵی 1953 یە، لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ دابووە دانیشتووی ناحییەی سەرقڵایە".

ھ.م