"توركیا لە ناڵەی دایكانی كورد دەترسێت"
پۆلیسی توركیا رێگری لە گردبوونەوەی دایكانی كورد دەكات
K24 - ئیستانبوڵ
پۆلیسی ئیستتانبوڵ رێگری لە گردبوونەوەی دایكانی شەممە دەكات و ھاوسەرۆكی ھەدەپەش دووپاتیدەكاتەوە، حكومەتی توركیا لە ناڵەی دایكان دەترسێت.
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند "دایكانی شەممە بۆ منداڵە ونبووەكانیان دەیانەوێ 700 ەمین چالاكی دانیشتن و گردبوونەوە ئەنجامبدەن، بەڵام پۆلیس رێگری دەكات".
بوڵدان، دووپاتیدەكاتەوە، ئەگەر بە تەنیاش بمێنێتەوە، ئەمڕۆ چالاكی ئەنجامدەدات.
دیار بایرەم، پەیامنێری كوردستان24 لە ئیستانبوڵ رایگەیاند: "ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دایك و كەسوكاری بێسەروشوێن بووان، لە 700ەمین هەفتەی چالاکییەکەیاندا، لەبەردەم کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئەستانبوڵ گردبوونەوە، بەڵام پۆلیس رێگری كردنەسەر و بە گازی فرمێسكڕێژ بڵاوەی پێكردن و ژمارەیەكیشی دەسبەسەركردن".
گوتیشی: "دایكی بێسەروشوێن بووان لە درووشمەكانیاندا داوا لە حكوومەتی توركیا دەكەن، چارەنووسی رۆڵەكانیان ئاشكرا بكات".
ھ.م