مینێک چوار کۆڵبەری کوردی کردە قوربانی
تەرمی یەکێکیان رەوانەی سلێمانی کراوە

K24 – ههولێر:
بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە چەند کۆڵبەرێکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
کاتژمێر 3ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە چەند کۆڵبەرێکی کوردی رۆژهەڵات لە گوندی بالیکدەری سەر بە قەزای پێنجوێن، 4 کۆڵبەر بوونە قوربانی.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نەخۆشخانەی قەزای پێنجوێن: " تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و سێ بریندارەکەش لە دوای وەرگرتنی چارەسەر، بۆ شاری مەریوان گەڕاونەتەوە".
بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سدیقە و بریندارەکانیش بەناوەکانی ئقبال ئەحمەد، ئیبراهیم محەمەد و مەنسوور مەجیدن.
H.J