ھاوپەیمانی سائیرون ناكۆكییه‌كانی لەگەڵ كورد ئاشكرا دەكات
بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه دراوه‌ته كورد

K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیروون، ئاشكرای كردووه، له‌سه‌ر كه‌ركووك و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، ناكۆكییان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه.
پەرلەمانتارێكی ھاوپەیمانی سائیروون كە ناوەكەی ئاشكرانەكراوە، بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، زۆربەی بۆچوونەكان لەگەڵ ھەردوو پارتە سەرەكییەكەی كوردستان پارتی و یەكێتی وەك یەكبوون، بەڵام خاڵی ناكۆك لەبارەی دۆخی كەركووك ھەیە، لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگاكە و ناوچەكانی دیكەی كێشە لەسەر.
وێبسایتی "قناة الاتجاه" بڵاویشی كردووه‌ته‌وه، ئەندامەكەی ھاوپەیمانی سائیروون ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ھەردوو ناوی حەیدەر عەبادی و عەبدولحوسەین عەبتان خراونەتە بەردەم كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داھاتوو.
به‌رپرسانی باڵای كورد پێشتر رایانگه‌یاندووه، وه‌كو كورد هێلی سوور ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ كاندیدێك نابێت و هه‌ر كه‌سێك به مه‌رجه‌كانی كورد رازی بێت و به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنییان بدات، پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
ا. م