لاڤرۆڤ: رووسيا و توركيا شه‌ڕى ئيدلب تاوتوێده‌كه‌ن
ئيدلب بووه‌ته دوايين مۆڵگه‌ى تيرۆريستان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، رووسيا و توركيا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى دژى تيرۆريستان له ئيدلب سه‌رقاڵى گفتوگۆن.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيدا له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودييه‌كه‌ى، عادل جوبێر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "ئيدلب بووه‌ته دوايين مۆڵگه‌ى تيرۆريستان و هه‌وڵى زۆر ده‌درێت ئه‌و ناوچه‌يه بخرێته سه‌ر ناوچه نيمچه ئارامه‌كان، به‌ڵام له‌وێدا مه‌ده‌نييه‌كان كراونه‌ته قه‌ڵغانى مرۆيى و تيرۆريستان خۆيان زاڵكردووه به‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌شدا، كه ده‌يانه‌وێت دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێويسته ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى تيرۆريستان له ئيدلب ئه‌نجام بدرێت. هاوكات پێويستيشه مه‌ترسى سه‌ر دانيشتوانى مه‌ده‌نى شاره‌كه له كاتى پرۆسه‌كه‌دا كه‌مبكرێته‌وه".
روونيشيكرده‌وه، رووسيا ده‌خوازێت به په‌له جياوازى له نێوان ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه بكرێت، كه خوازيارن به رێگه‌ى دانووستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره و رێكخراوه هاوشێوه‌كانيان، كه هه‌موو دانووستانێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هێزه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ توركه‌كان له راوێژدان بۆ تاوتوێكردنى ئۆپراسيۆنى سه‌ر ئيدلب.
ئاشكراشيكرد، پێش چه‌ند رۆژێك وه‌زيرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و توركيا به به‌شدارى نوێنه‌رانى هه‌واڵگرى هه‌ردوولا له مۆسكۆ پرسى ئيدلبيان تاوتوێكرد. ئێستاش لايه‌نه سه‌ربازييه‌كانى هه‌ردوولا سه‌رقاڵى گفتوگۆن بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر زه‌وى.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى رۆژئاواييه‌كان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "ئه‌وان نابنه رێگر بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى له دژى رێكخراوى تيرۆريستى به‌ره‌ى نووسره و هيواداريشين هاوبه‌شه رۆژئاواييه‌كان پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانيان بن سه‌باره‌ت به بنبڕ‌كردنى تيرۆر".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر