"لێدانی ئه‌سه‌د خزمه‌تی تیرۆر ده‌كات"
رووسیا هۆشداریی ده‌داته ئه‌مه‌ریكا

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له واشنتن، هۆشداریی ده‌داته ئه‌مه‌ریكا، په‌نا بۆ هیچ هێرشێكی دوژمنكارانه‌ی به ناشه‌رعی نه‌كاته سه‌ر سووریا".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی رووسیا، باڵیۆز ئه‌ناتۆلی گوتوویه‌تی: "هه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جگه له خزمه‌تكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هیچ سوود و قازانجێكی دیكه‌ی نابێت".
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی هێرشكردنه سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌ته باسی میدیاكان، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی زانیاری ئه‌وه ئاشكرا كرا كه جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی به هاوتا رووسه‌كه‌ی گوتووه: "زانیاریمان هه‌یه رژێمی ئه‌سه‌د له ئیدلب چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه ببنه به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه، ئه‌وكاته واشنتن له گورزی پاش هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی دوما گورزێكی به‌ھێزتر له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌دات.