سائیروون پاڵپشتیی داواكارییه ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كات
ئه‌یمه‌ن شه‌مه‌ری: حكوومه‌ته‌كانی پێشوو به‌رامبه‌ر كورد كه‌مته‌رخه‌مییان هه‌بووه

K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی سائیروون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كرێت، پاڵپشتی داواكارییه‌كانی كورد ده‌كات له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستووردا و به ره‌وای ده‌زانێت، به‌ڵێنیش ده‌دات سازش له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق نه‌كات.
ئه‌یمه‌ن شه‌مه‌ری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیروون به پێگه‌ی "بغداد الیوم" گوتووه: "گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیران له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه نابێت، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و حكومی بۆ قۆناخی داهاتوو ده‌بێت".
شه‌مه‌ری گوتوویه‌تی: "ئه‌و شانده چوارقۆڵییه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، وه‌ك به‌شێك بووه له بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی نێوانیان كه پێش چه‌ند رۆژیك له هوتێل بابل سازكرابوو. له‌وێ ئه‌وه دیاریكرا كه ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ سائیروون هاوپه‌یمانن، هه‌وڵ بۆ گفتوگۆكردن ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی رایانبكیشینه ناو ئه‌و "پرۆژه نیشتمانی"ـیه‌وه، به ئامانجی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كه حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كورد له هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی پێشوو مه‌رج و داواكاریی هه‌بووه، هه‌ندێكیان جێبه‌جێ كراون و هه‌ندێكیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بووه جێبه‌جێ نه‌كراون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سائیروون پێیوایه داواكانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وایه، حكومه‌ته‌كانی پێشووتر كه‌مته‌رخه‌میان به‌رامبه‌ری هه‌بووه".
شه‌مه‌ری ده‌ڵێت: "سائیروون له داخوازییه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كاندا له‌گه‌ڵ كورده، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كورد یه‌كناگرێته‌وه له‌و خاڵه‌ی له‌سه‌ر حیسابی پێكهاته‌كانی دیكه بێت و ئێمه سازش له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراقیش ناكه‌ین".
رۆژی 27/8/2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه بۆ ئه‌وه‌ی كورد به هاوپه‌یمانێتییه چوارقۆڵییه‌كه‌وه په‌یوه‌ستبن، سازش له‌سه‌ر كه‌ركووك ناكه‌ن.