نیوه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان تره‌مپیان ناوێ
نوێترین راپرسی له به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ نییه

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك كه رۆژی هه‌ینی 31/8/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 60% ئه‌مه‌ریكییه‌كان له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رازی نیین و نیوه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كه كه رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست و كه‌ناڵی ABC نیووزی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیانداوه ته‌نها 36% به‌شداربووان له تره‌مپ رازیین.
راپرسییه نوێیه‌كه 1003 كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه و له‌ماوه‌ی نێوان 26 تا 29ـی مانگی رابردوو ئه‌نجامدراوه. 49% به‌شداربووان پێیانوایه ده‌بێت كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی پرۆسه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستیپێبكات، به‌ڵام 46% دژی ئه‌و كاره‌ن و 53% به‌شداربووانیش پێیانوایه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه به له‌مپه‌ری به‌رده‌م كاروانی دادوه‌ری به‌هۆی هه‌وڵدانی بۆ ده‌ستوه‌ردانه لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆبه‌رت موله‌ر داواكاری گشتی ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی رووسیا و تیمه‌كه‌ی تره‌مپ له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. له به‌رامبه‌ردا 35% ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه سه‌رۆك تره‌مپ هه‌وڵی نه‌داوه ده‌ستوه‌رداته لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه و 63% كه له راپرسییه‌كه‌دا به‌شداربوون پاڵپشتیی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌كه‌ن كه موله‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و 29% دژی ئه‌وه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كه، ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ ده‌ركه‌وتووه له بواری ئابوورییه، 45% به‌شداربووان پێیانوایه ئیداره‌یه‌كی باشی ئابووری وڵاتی كردووه، به‌ڵام له‌و بڕگه‌یه‌شدا 45% دژی ئیداره‌دانی تره‌مپ وه‌ستاونه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئاستی جه‌ماوه‌ریی تره‌مپ له‌ناو ئاراسته سیاسییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاوازه و 78% كۆمارییه‌كان له تره‌مپ رازیین، 93% دیموكراته‌كان و 59% سه‌ربه‌خۆكانیش به‌پێچه‌وانه‌وه بیرده‌كه‌نه‌وه.
له راپرسییه‌كه‌ی واشنتن پۆست و abc نیووز، له كۆی گشتی به‌شداربووان 40% له كاروباره‌كانی تره‌مپ رازیین، به‌ڵام 56% دژی تره‌مپ وه‌ستاونه‌ته‌وه.