وەزیری دارایی باسی نەهێشتنی پاشه‌کەوتی مووچە ده‌كات

واده‌ی نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ئاشكرا ده‌كات

K24 – دهۆك:

رێباز حەملان ، وەزیری داراریی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان 24ی راگەیاند، خەریکی ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2019ی هەرێمی کوردستانن.

هەروەها راشیگەیاند، کار لەسەر زیادکردنی داهاتی ناوخۆ و پەترۆل ده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ پاشکەوتی مووچە نەهێڵن.

رێباز حه‌ملان راشیگەیاند، بەغدا بەڵێنی داوە پارەی زیاتر رەوانە هەولێر بکات، بەڵام تائێستا ئەو پارەیە رەوانە نەکراوە بۆیە ئەوان چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقن بۆ بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە.

به‌هۆی بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ له‌سه‌ر‌ مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران دانراوه‌، له‌ مانگی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵیش، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری دارایی بڕی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان راگه‌یاند.

Fly Erbil Advertisment