له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان له زه‌ریف ده‌پێچنه‌وه
"به سڵاوكردن له ئاڵای كوردستان تۆمه‌تباركراوه"

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، له دانیشتنێكی كراوه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی ئاڵای كوردستان رایگه‌یاند، له رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق، ته‌نها ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرابوو.
لە كۆبوونەوەی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران نادر قازی‌پوور نوێنەری خەڵكی ورمێ لە پەرلەمانی ئێران رەخنەی ئەوەی لە زەریف گرت كە لەرێورەسمی بەخاكسپاردنی جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشووی یەكێتی لەبەردەم ئاڵای كوردستان وەستاوە، لە شوێنێك بووە كە دژبەری ئێران و پشتیوانانی ریفراندۆمی لێبووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی ئەو پرسیارانەدا گوتی كە بە ئاگاداری و پشتیوانی سوپای قودس و سوپای پاسداران و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەو رێورەسمەدا بەشداریكردووە.
زەریف ده‌ڵێت: "ئەوان دژی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان بوونە، بەڵام خەڵكانێك لە عێراق و ھەرێم ھەبوون كە لەگەڵ ئەو ریفراندۆمە نەبوون، ھەربۆیە بەئاگاداری سوپای پاسداران بەشداریان لەو رێورەسمەدا كردووە".
ھاوكات ھەر ئەو پەرلەمانتارە رەخنەی ئەوەی لە زەریف گرت كە لەبەردەم ئالای كوردستاندا وەستاوە و رێزی لێگرتووە، محەمەد جەواد زەریف گوتی: "ئەگەرچی جەلال تاڵەبانی لە شەڕی ئێران و عێراق یارمەتی زۆری داون، بەڵام لەبەردەم تەرمی جەلال تاڵەبانیدا خۆی نەچەماندووەتەوە، چونكە تەنیا سەر بۆ ئاڵای ئێران دادەنوێنێت و بەشێوازی خۆیان رێزیان لێگرتووە".
ا. م