وه‌ڵامه‌كه‌ى هێمن هه‌ورامى بۆ زه‌ريف ميدياى ئێرانى ده‌وروژێنێت
باوەڕمان نەدەکرد، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەو جۆرە لێدوان و قسانەی لێ ببیستین

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه و سايته هه‌واڵييه‌كانى ئێران به بايه‌خه‌وه باسيان له وه‌ڵامه‌كه‌ى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، هێمن هه‌ورامى بۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف كردووه.
دوێنێ هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان و سه‌رۆكى ليستى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، وه‌ڵامى ئه‌و وتانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى دايه‌وه، كه له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌واندن بۆ ئاڵاى كوردستان قسه‌ى كردبوو.
له وهڵامهكهيدا، كه كوردستان24 بڵاويكرده‌وه، هێمن هه‌ورامى، رايگه‌ياندبوو، "باوەڕمان نەدەکرد، وەزیری دەرەوەی ئێران، کە بە کەسێکی دیپلۆمات و ئەکادیمی و بەڕێز ناسراوە، ئەو جۆرە لێدوان و قسانەی لێ ببیستین".
سه‌باره‌ت به ئاڵاى كوردستانيش، هێمن هه‌ورامى وتى: "دانانی ئاڵای کوردستان بۆ هەر کورد و کوردستانییەك، جێگای سەربەرزی و شانازیيەکی زۆرە. لە بارەی ئەوەی سەری بۆ ئاڵای کوردستان دانەنواندووە لە مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو مام جەلال، پێش هەموو شتێک دەبووایه وەزیری دەرەوەی ئێران هەموو وردەکاریيەکانی بزانیبا، مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی مام جەلال، بنەماڵەکەی لێی بەرپرس و ئاگادار بوون نەک سەرۆک بارزانی".
سه‌باره‌ت به ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانيش، هێمن هه‌ورامى دووپاتيكردبوويهوه، كه "ریفراندۆم مافێکی سروشتی هەموو گەلێکە لە چوارچێوەی بڕیاردان لە مافی چارەنووس بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە و کارێکی دروست و رەوای گەلی کوردستان بووە. ئەگەر هەڵە بوایە، گەلی کوردستان بە 93% دەنگی بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی نەدەدا. ئەوەی هەڵە بوو، دژایەتی ئەو پرۆسە ئاشتیخواز و دیموکراسیانەی گەلی کوردستان بوو".
له كۆتايى وهڵامهكهشيدا بۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، هێمن هه‌ورامى رايگه‌ياندبوو، "دەربڕینی هەڵوێستی ناڕەوای وەها بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، بە دڵنیایيەوە کێشە ناوخۆییەکانی ئێران چارەسەر ناکات و لەو باوەڕە نەبووین گوێبیستی ئەو جۆرە لێدوان و دەربڕینانە بین لە بەڕێزیان".
ئه‌م وه‌ڵامه‌ى هێمن هه‌ورامى ئه‌مڕۆ سه‌ردێڕى هه‌واڵى گرنگى به‌شێكى به‌رچاوى ميدياى ره‌سمى و نا ره‌سمى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوو.
له‌و باره‌يه‌وه، هه‌ريه‌ك له سايته‌كانى (تدبيرو اميد، مۆنيته‌ر نيوز(كۆكراوه‌ى هه‌واڵه‌كانى ئێران)، اخرين خبر، خبرگزارى دانشجويان ايران(ايسنا)، اقتصادنيوز(سايت مرجع اقتصاد ايران)، شفقنا (پايگاه بين المللي همكارى هاى خبرى شيعه) و خبر فارسى) و چه‌ندين سايت و سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى ديكه وته‌كانى هێمن هه‌وراميان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و له ناو به‌كاربه‌رانى ئه‌و تۆڕانه له ئێران وه‌ڵامه‌كه‌ى هێمن هه‌ورامى بۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
وه‌ڵامه‌كه‌ى هێمن هه‌ورامى بۆ زه‌ريف دواى ئه‌وه هات، كه دوێنێ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، له دانیشتنێكی كراوه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی ئاڵای كوردستان رایگه‌یاند، له رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق، ته‌نها ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرابوو.
لە كۆبوونەوەی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران نادر قازی‌پوور نوێنەری خەڵكی ورمێ لە پەرلەمانی ئێران رەخنەی ئەوەی لە زەریف گرت كە لەرێورەسمی بەخاكسپاردنی جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشووی یەكێتی لەبەردەم ئاڵای كوردستان وەستاوە، لە شوێنێك بووە كە دژبەری ئێران و پشتیوانانی ریفراندۆمی لێبووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی ئەو پرسیارانەدا گوتی كە بە ئاگاداری و پشتیوانی سوپای قودس و سوپای پاسداران و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەو رێورەسمەدا بەشداریكردووە.
زەریف وتيشى: "ئەوان دژی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان بوونە، بەڵام خەڵكانێك لە عێراق و ھەرێم ھەبوون كە لەگەڵ ئەو ریفراندۆمە نەبوون، ھەربۆیە بەئاگاداری سوپای پاسداران بەشداریان لەو رێورەسمەدا كردووە".
ھاوكات ھەر ئەو پەرلەمانتارە رەخنەی ئەوەی لە زەریف گرت كە لەبەردەم ئاڵای كوردستاندا وەستاوە و رێزی لێگرتووە، محەمەد جەواد زەریف گوتی: "ئەگەرچی جەلال تاڵەبانی لە شەڕی ئێران و عێراق یارمەتی زۆری داون، بەڵام لەبەردەم تەرمی جەلال تاڵەبانیدا خۆی نەچەماندووەتەوە، چونكە تەنیا سەر بۆ ئاڵای ئێران دادەنوێنێت و بەشێوازی خۆیان رێزیان لێگرتووە".