ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ئیسرائیل له‌ناو عێراقدا له ئێران بدات
"ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر
كه‌ناڵی هه‌واڵی "كان"ـی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، واشنتن داوای له ئیسرائیل كردووه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌رگرتن له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئیران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هێرش نه‌كاته سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كان له عێراق".
كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوی نه‌هێناوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی واشنتن زانیاریی له‌سه‌ر نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر مۆڵگه‌كانی ئێران له عێراق ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌و داواكارییه‌ی له ته‌لئه‌ڤیڤ كردووه‌و پێده‌چێت ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئیسرائیل بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی له سووریا كردوویه‌تی.
به‌گوێره‌ی زانیاریی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی له راپۆرتێكی كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه‌دا به‌شدارییكردووه، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌م ده‌یه‌وێت به ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق بكات.
رۆژی دووشەممە 3/9/2018 ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان، وەزیری بەرگرى ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی: "ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر مۆڵگە سەربازییه‌كانی ئێران لە عێراق، هەروەک ئەوەی پێشتر لە سووریاش کردمان".
لەو کۆنفرانسەدا کە لە ته‌لئه‌ڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل ئەنجامیدا، سەبارەت بە چاودێریی وردی جموجووڵەکانی ئێران لە ناوچەکە له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه گووتی: " به بەردەوامی چاودێریی جموجووڵەکانیان ده‌كه‌ین، ئێمە لە سوریا چاودێریی هەموو شتێک دەکەین و ئاگاداری هەرەشەکانی ئێرانین و هەرگیز دەست لە وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانیان هەڵناگرین، نەک بە تەنیا لە سنووری سووریادا، ئێمە دژی تەواوی هەڕەشەکانی ئێران دەوەستینەوە له هه‌ر شوێنێك بێت".
له وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل‌دا سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، رايگه‌ياند، ئيسرائيل ده‌ڵێت پێگه سه‌ربازييه‌كانى ئێران له ناو خاكى عێراق ده‌كه‌ینه ئامانج. به‌ڵام به‌زاندنى سه‌روه‌رى عێراق هێڵى سووره.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره راشيگه‌ياندووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌يان چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى فه‌رمی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى ده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، عێراق وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رييه و سوپايه‌كى به‌هێزى هه‌يه. ئه‌وه‌ى ليبرمان باسى كردووه زيان له شكۆ‌و سه‌روه‌رى عێراق ده‌دات و هێڵى سووره.