بەعەرەبکردن لە ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای دیالە پەرەدەسەنێت

بێ پێشمەرگەیی کوردەکان دەخاتە بەرنەشتەری بەعەرەبکردن

K24 – هه‌ولێر:

تادێت پرۆسەی بەعەرەبکردنی ناوچە کوردستانییەكانی سنووری پارێزگای دیالە روو لە زیادبوونە و ئەو ھاووڵاتییە كوردانەی ناوچەكەنییان جێهێشتووە پێیانوایە "بەعەرەبکردنی ئەمجارە هاوشێوەی نەبووە".

شێخ جەعفەر موستەفا، بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کوردستان24، بەعەرەبکردنی ناوچەکە دەخاتە ئەستۆی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و دەشڵێت: "ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە بە زوویی نەگەڕێنەوە ناوچەکە، ئەوا ئەو ماڵە کوردانەشی لە ناوچەکە ماون چۆڵی دەکەن".

یەکێک لە ئاوارەکانی شاری گوڵاڵە بەم جۆرە باس لە دۆخی شارەکە دەکات بەبێبوونی هێزەکانی پێشمەرگە و دەڵێت: "ئەوەی ئێستا دەکرێت، لەسەردەمی رژێمی سەددام حوسەینیشدا نەکراوە".

ئەو ئاوارە کوردە دەشڵێت: "دەستبەسەر خاک، ئاو، ماڵ، دوکان و گشت شتێکمان گیراوە و ناتوانین بگەڕێینەوە".

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌، میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان، به‌ هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، شاری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیان داگیركرد و تا ئێستاش ره‌وشی ئه‌منی ئەو ناوچانە بەتایبەت بۆ کورد لە بارێکی مەترسیداردایە.

H.J