سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران په‌ره‌ده‌سێنێ
"له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی زیاتریش بچنه به‌ره‌ی عامری و مالیكییه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانێتی فه‌تح كه به‌شێكه له هاوپه‌یمانێتی بنیات به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و نووری مالیكی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/9/2018 رایگه‌یاند: "5 په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه كه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هاتوونه‌ته ریزی هاوپه‌یمانێتی بنیاته‌وه.
عامر فائیز، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی بنیات ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له په‌یوه‌ستبوونی 5 په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه ده‌كه‌ن به هاوپه‌یمانێتی بنیاته‌وه راستن و پڕوپاگه‌نده نیین وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن.
فائیز گوتوویه‌تی: "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوون، 5 په‌رله‌مانتارن، له‌وانه‌یه له رۆژانی داهاتوودا ژماره‌یان زیاتریش ببێ و له لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌یشه‌وه په‌رله‌مانتاری دیكه بێنه ریزی هاوپه‌یمانێتی بنیات و هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه و ده‌رگامان بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازی كراوه‌یه".
به‌ڵام فائیز ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناوی ئه‌و 5 په‌رله‌مانتاره‌ی ره‌وتی حیكمه ئاشكرا بكات.
چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیش بڵاوبوونه‌ته‌وه كه باسی لێكترازانی هاوپه‌یمانێتییه‌كان و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه ده‌كه‌ن له نێوان لیسته‌كان و به كۆمه‌ڵ له‌مبه‌ره‌یه‌وه ده‌چنه به‌ره‌یه‌كی دیكه.