"هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌كگۆرك له سوننه‌كان ئاشكرا ده‌بێ"
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی: كه‌س له ترسی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێتی بنیاتی جێنه‌هێشتووه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی بنیات ده‌ڵێت: "برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، هه‌ڕه‌شه‌ی له چه‌ند هێزێكی سوننه مه‌زهه‌ب كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان لێبگرێت و نه‌یه‌نه پاڵ هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی دیكه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/9/2018 گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی بنیات له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "مه‌كگۆرك هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌و فشاری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تا پاڵپشتی له‌و هێزانه بكه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت".
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت: "مه‌كگۆرك به‌و هێزانه‌ی گوتووه، ئه‌گه‌ر ببنه هاوپه‌یمانی بنیات، هاوكارییه ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بڕین و پارێزبه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ناوچه سوننه‌نشینه‌كان هه‌ڵده‌گرین، جگه له‌وه‌ش مافی نیشته‌جێبوونی هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه سوننه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه".
ئه‌سه‌دی ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان، هیچ یه‌كێك له هاوپه‌یمانێتی بنیات نه‌كشاوه‌ته‌وه‌و نه‌چوونه‌ته ژێر باری داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و نیشتمان بپارێزن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/9/2018 حه‌یده‌ر مه‌لا، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانێتی چاكسازی و بونیادنان رایگه‌یاند: "ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له په‌رله‌مانتارانی سوننه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی و هادی عامری بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه سوننییه‌كان كردبێت تا نه‌چنه به‌ره‌ی هاوپه‌یمانێتی بنیات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی چاكسازی و بونیادنان هاوپه‌یمانێتی بكه‌ن".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حه‌یده‌ر مه‌لا گوتوویه‌تی: "ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه كه باسی هه‌ڕه‌شه‌كردن له هێزه سوننییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌ره‌ی سائیروون و نه‌سر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شاره تازه رزگاركراوه‌كان به‌ده‌ست دیارده‌ی چه‌كدارییه‌وه ده‌ناڵێنێ، به‌ره‌ی چاكساز و بونیادنانه‌وه ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دیارده‌یه بدۆزێته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش بریارمانداوه بچینه ئه‌و به‌ره‌یه‌وه".
حه‌یده‌ر مه‌لا ده‌ڵێت: "كارێكی سرووشتییه هێزه سوننه مه‌زهه‌به‌كان له هاوپه‌یمانێتی گرووپه چه‌كداره‌كان دووركه‌ونه‌وه كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات، چونكه تاران هه‌ڕه‌شه‌ی له كه‌سایه‌تییه سوننه مه‌زهه‌به‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵ هاوپه‌یمانێتی بنیاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانێتی به‌غداد رۆژی 5/9/2018 گوتبووی: "بۆ ئه‌وه‌ی هێزه سوننییه‌كان بچنه به‌ره‌ی مالیكی و عامری، تاران به‌رتیلی گه‌وره‌ی پێشنیاز كردووه".
له به‌رامبه‌ردا هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵیت: "واشنتن كار بۆ ئه‌وه ده‌كات رێگه له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتیانه بگرێت له عێراق، له رێگه‌ی فشار خستنه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزی ئه‌و كوتلانه‌ی دیكه‌وه كه ئه‌وان پاڵپشتیان ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران به بڕیاری عێراقییه‌كان دیاری بكرێت".
عامری گوتوویه‌تی: "ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاروباری ناوخۆیی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیموكراسییه‌ته‌یه كه واشنتن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوه‌یه ده‌ستوه‌ردان بكات رێگه له ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق ده‌گرێت".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مه‌ریكا فشاری خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزی كوتله‌یه‌كی دیاركراو و ئیراده‌ی گه‌ل و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له بیربكه‌ن. به‌ڵام دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ده‌بێت عێراقییه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی به خواستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان دیاری بكرێت".