عامری: ئه‌مه‌ریكا ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له عێراق ناوێ
"واشنتن رێگه له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتیانه بگرێت"

K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵیت: "واشنتن كار بۆ ئه‌وه ده‌كات رێگه له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتیانه بگرێت له عێراق، له رێگه‌ی فشار خستنه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزی ئه‌و كوتلانه‌ی دیكه‌وه كه ئه‌وان پاڵپشتیان ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران به بڕیاری عێراقییه‌كان دیاری بكرێت".
عامری گوتوویه‌تی: "ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاروباری ناوخۆیی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیموكراسییه‌ته‌یه كه واشنتن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوه‌یه ده‌ستوه‌ردان بكات رێگه له ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق ده‌گرێت".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مه‌ریكا فشاری خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزی كوتله‌یه‌كی دیاركراو و ئیراده‌ی گه‌ل و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له بیربكه‌ن. به‌ڵام دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ده‌بێت عێراقییه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی به خواستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان دیاری بكرێت".