ئيدلب پوتین و ئەردۆغان و رووحانی كۆدەكاتەوە
بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دۆخی سووریا كۆدەبنەوە
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌مڕۆ له تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلامى ئێران، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا و ئێران و توركيا كۆببنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه سێ قۆڵييه‌كه‌دا، پرسى چاره‌نووسى ئيدلب سه‌ره‌كيترين بابه‌تى گفتوگۆ ده‌بێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، هه‌ريه‌ك له حه‌سه‌ن رووحانى، ڤلاديمێر پوتین و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، پرسى چاره‌نووسى ئيدلب يه‌كلا بكه‌نه‌وه، كه له ئێستادا سوپاى سووريا ئاماده‌كارى بۆ شه‌ڕى ئه‌و شاره ده‌ستپێكردووه.
لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی كۆبوونەوەكە. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەداەوە "بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ ناکۆکییەکانی سووریا، ئەو هەوڵە هاوبەشانەی پێکەوە لە چوارچێوەی میکانیزمی ئاستانا و پرۆسەی سیاسیی‌دا دراون لە میانی لووتکەکەدا تاوتوێدەکرێن".
ھەر بەپێی ئەو راگەیەندراوە "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو پێشهاتانە دەکرێت کە لە لووتکەکەی نیساندا کە لە ئیستانبوڵ سازکرا، باسکرابوون هەروەها ئەو هەنگاوانە دەستنیشان دەکرێن کە دەکرێت لە داهاتوودا بنرێن".
نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە کۆبوونەوە دووقۆڵی و سێقۆڵییەکانی ئەردۆغان لەگەڵ هاوتاکانیدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەریەك لە ئێران و رووسیا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێدەکرێن".
پێشتر چەند وڵاتێك ھۆشداریان لەوە داوە كە شەڕی ئیدلب كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە، لە 4ی ئەم مانگەشدا مۆسكۆ بۆردوومانی شارەكەی كردووە. گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، ئيگۆر كوناچينكۆڤ، رايگه‌ياند، چوار فڕۆكه‌ى رووسيا، 4/9/2018 له بنكه‌ى ئاسمانى حمه‌يميى رووسيا له سووريا، هه‌ڵفڕيون و ژماره‌يه‌ك حه‌شارگه و باره‌گاى به‌ره‌ى نووسره‌يان بۆردومان كردووه.
لە لایەكی دیكە و ھەر لەو چوارچێوەیەدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، شه‌ڕ له سووريا به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتايهێنان به تيرۆريستانى داعش و به‌ره‌ى نووسره و گرووپه‌كانى ديكه‌ى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده، كه ئێستا له ئيدلب گيرساونه‌ته‌وه.
عیماد خه‌میس، سه‌رۆك وه‌زیرانی سووریا له باره‌ی شه‌ڕی ئیدلبه‌وه رایگەیاند، پارێزگای ئیدلب كه ئێستا له ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆندایه، و له كاتێكی نزیك ئه‌و شاره ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت.
ھ.م