پوتن داواى ئيدلب ده‌كات و ئه‌ردۆغانيش ئاگربه‌ستى ده‌وێت
سه‌رۆكى هه‌ر سێ وڵاتى ئێران، رووسيا، توركيا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلامى ئێران، سه‌رۆكى هه‌ر سێ وڵاتى ئێران، رووسيا، توركيا كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كه‌ى پوتن و رووحانى و ئه‌ردۆغان تايبه‌ت بوو به يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى ئيدلب.
رووسيا و ئێران خوازيارن كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان له ئيدلب بهێنرێت.
توركيا نه‌يارى هێرشى سه‌ربازى سوپاى سووريايه بۆ سه‌ر ئيدلب.
سه‌رۆكى توركيا، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوايكرد، ئاگربه‌ست له ئيدلب رابگه‌يه‌نرێت.
ئه‌ردۆغان گوتى: ئەگەر بێت و ئێمە بتوانین لێرە ئاگربەستێک رابگەیەنین، ئەمە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی لووتکەکە.
گوتيشى: "ئێمه له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به چه‌كی كلاسیكی خه‌ڵك ده‌كوژن یان ده‌كوژرێن دواده‌كه‌وین".
ئه‌وه‌شى گوت: "به‌ڵام هه‌ڵوێستیمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه هه‌ر مردن بێت چه‌كی كیمیایی بێت یان چه‌كی كلاسیكی چ چیاوازییه‌كی هه‌یه".
سه‌رۆكى توركيا دژى ئه‌مه‌ريكاش قسه‌ى كرد و گوتى: "لە رۆژهەڵاتی فورات پێشهاتی نەخوازراو روودەدەن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئەو هەنگاوانەی ژمارەیەک هێزی بیانیی لە ناوچەکە، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەیاننا، لە ئێستادا بەرەو ئاراستەیەک گۆڕاوە کە بووەتە راستییەکی نەشاردراوە".
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكى رووسيا، رايگه‌ياند، ده‌بێت تيرۆريستان له ئيدلب به‌ده‌ر بنرێن.
گوتيشى: پێويسته ئيدلب بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى سووريا.
ئه‌وه‌شى گوت: هه‌رسێ وڵات له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سووريا به‌شدارى ده‌كه‌ن.
ئ.ر