"قه‌ڵای دیموكرات" له كۆیه خه‌ڵتانی خوێن كرا
ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و پێشمه‌رگه "شه‌هید" و بریندارن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/9/2018 نزیكه‌ی 10 مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرا و باره‌گای سه‌ره‌كی حدك به‌ر مووشه‌ك كه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌ك "شه‌هید" و بریندار هه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 مسته‌فا مه‌ولوودی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان و خالید عه‌زیزی سكرتێری پێشووی حدك و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندا بوون.
مووشه‌كبارانه‌كه هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌ی پلنیۆمی حدك بووه كه شه‌ش مانگ جارێك حزبه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ كۆنگره بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قه‌ڵاكه‌وه كه ژماره‌یه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی تێدایه رایگه‌یاند: "جگه له قه‌ڵای دیموكرات ده‌وروبه‌ری ناوچه بۆردوومانكراوهكهش شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیله به‌ر هێرشه‌كه كه‌وتوون".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد باره‌گا بۆردوومانكراوهكه به‌ته‌واوی دارووخاوهو هێشتا زانیاری كۆتایی له‌سه‌ر ژماره‌ی "شه‌هید" و برینداره‌كان نییه، به‌ڵام جگه له سكرتێر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حدكا بریندارن و هه‌ر كه‌سێك له‌و باره‌گایه ده‌هاته ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بریندار بوون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 تا ئێستا 11 كه‌س "شه‌هید" بوون و 37 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسانی حدك له لێدوانه‌كانیاندا بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد "كۆماری ئیسلامی ئێران له پشت ھێرشهكهوهیه و پێشتریش به رێگه‌ی دانانه‌وه‌ی بۆمب هێرشكرابووه سه‌ر باره‌گاكانیان".
كارۆ ره‌سووڵی به‌رپرسی ئه‌منی حزبی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "له قه‌ڵای دیموكرات كه باره‌گای حدكی لێیه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار هه‌یه و له فێرگه‌ی سیاسی و نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش چه‌ند شه‌هیدێك هه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی: "ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندارمان هه‌یه به‌ڵام هێشتا نازانین ژماره‌كه‌یان چه‌نده، قسه‌مان له‌گه‌ڵ سكرتێری ئێستا و پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستان كردووه ته‌ندرووستیان جێگیره، به‌ڵام له‌ناو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیدا شه‌هیدمان هه‌یه".
هه‌روه‌ها كاوه به‌هرامی، فه‌رمانده‌یه پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران به كوردستان 24 راگه‌یاند: "باره‌گاكانی ئه‌وانیش كراونه‌ته ئامانج ، به‌ڵام ئه‌و ھێرشانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران له‌ناو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نابێت".
له پاش هێرشه فراوانه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی 1996 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ناو به‌ناو دژی باره‌گاكانیان، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گاكانی حدك و حدكا به گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی داده‌نرێت له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا.