"ململانێكان له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم یه‌كلایی مه‌كه‌نه‌وه"
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یێنراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یێنراوێكی له‌باره‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت: "بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه بۆمباران كران كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون. وێڕاى ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌بێته هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین دووباره نه‌بێته‌وه، ڕێز له یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیرێت و هه‌رێم نه‌كرێته گۆڕه‌پانیى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان".
له راگهیێنراوهكهی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه: "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان ڕاسپاردووە بە هەموو توانایەکی خۆیانه‌وه فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه بکەون".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/9/2018 نزیكه‌ی 10 مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرا و باره‌گای سه‌ره‌كی حدك به‌ر مووشه‌ك كه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌ك كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 مسته‌فا مه‌ولوودی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان و خالید عه‌زیزی سكرتێری پێشووی حدك و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندا بوون.
مووشه‌كبارانه‌كه هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌ی پلنیۆمی حدك بووه كه شه‌ش مانگ جارێك حزبه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ كۆنگره بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قه‌ڵاكه‌وه كه ژماره‌یه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی تێدایه رایگه‌یاند: "جگه له قه‌ڵای دیموكرات ده‌وروبه‌ری ناوچه بۆردوومانكراوهكهش شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیله به‌ر هێرشه‌كه كه‌وتوون".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد باره‌گا بۆردوومانكراوهكه به‌ته‌واوی دارووخاوهو هێشتا زانیاری كۆتایی له‌سه‌ر ژماره‌ی "شه‌هید" و برینداره‌كان نییه، به‌ڵام جگه له سكرتێر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حدكا بریندارن و هه‌ر كه‌سێك له‌و باره‌گایه ده‌هاته ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بریندار بوون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 تا ئێستا 14 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 37 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسانی حدك له لێدوانه‌كانیاندا بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد "كۆماری ئیسلامی ئێران له پشت ھێرشهكهوهیه و پێشتریش به رێگه‌ی دانانه‌وه‌ی بۆمب هێرشكرابووه سه‌ر باره‌گاكانیان".
كارۆ ره‌سووڵی به‌رپرسی ئه‌منی حزبی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "له قه‌ڵای دیموكرات كه باره‌گای حدكی لێیه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار هه‌یه و له فێرگه‌ی سیاسی و نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش چه‌ند شه‌هیدێك هه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی: "ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندارمان هه‌یه به‌ڵام هێشتا نازانین ژماره‌كه‌یان چه‌نده، قسه‌مان له‌گه‌ڵ سكرتێری ئێستا و پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستان كردووه ته‌ندرووستیان جێگیره، به‌ڵام له‌ناو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیدا شه‌هیدمان هه‌یه".
هه‌روه‌ها كاوه به‌هرامی، فه‌رمانده‌یه پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران به كوردستان 24 راگه‌یاند: "باره‌گاكانی ئه‌وانیش كراونه‌ته ئامانج ، به‌ڵام ئه‌و ھێرشانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران له‌ناو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نابێت".
له پاش هێرشه فراوانه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی 1996 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ناو به‌ناو دژی باره‌گاكانیان، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گاكانی حدك و حدكا به گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی داده‌نرێت له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا.