هێزه شیعییه‌كان "كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه" تاووتوێ ده‌كه‌ن
"عه‌بادی وه‌لا ده‌نێن"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئاشكرای ده‌كات، هێزه شیعییه‌كان هه‌وڵه‌كانییان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونهكانییان له یه‌ك نزیكتر بكه‌نه‌وه و بگه‌نه تێگه‌یشتنی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی "یه‌كلاكه‌ره‌وه" بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو دابنێن.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی سێ رۆژه جموجۆڵه‌كانی هێزه شیعییه‌كان چڕبوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش له نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در و فه‌تحی هادی عامری، مه‌به‌ستیش لێی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "بغداد پۆست"، سه‌رچاوه‌كه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تی: "هه‌وڵه‌كانی ئێستا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه، ره‌نگه له چه‌ند كاتژمێری داهاتووش رێككه‌وتنی نێوانییان رابگه‌یه‌ندرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كردووه، چه‌ند ناوێك له‌ناو هێزه شیعییه‌كان ئاڵوگۆڕ كراون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه و هاوپه‌یمانی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادییش، ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی جێگره‌وه ده‌ستنیشان بكرێت.
به‌هۆی خۆپیشاندان و گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی پارێزگای به‌سره، چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م كه‌مبووه‌ته‌وه و هێزه شیعییه‌كانیش به دوای جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوتردا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت.
ا. م